چوونی هێزەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دۆسییەی دابەشکردن و فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەکی چەند گوندێکی ناوچەی #قادر کەرەم# بووە.
دۆسییەی دابەشکردن و دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی ناحییەی قادر کەرەم پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی سەربازی و ئەمنی هەبووە و هێزەکە ویستوویانە زانیاری لەسەر ئەو بەرپرسانە کۆبکەنەوە.
هێزەکە بەنیازن بە لێکۆڵینەوە لەو دۆسییانە دەستیان بە چەند سەرچاوەیەکی زانیاری بگات، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بەڵگەی پێویستی گەندەڵی لەسەر ئەو بەرپرسە سەربازی و ئەمنییانەی ناوچەی #چەمچەماڵ# ئاشکرابکەن.
ئامانجی سەرەکی لەو ئۆپەڕاسیۆنە دەست بەسەرداگرتنی ئەو دۆسیانە بوون کە پەیوەندییان بە #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# و لیوا #چەتۆ ساڵح#ەوە هەیە کە هەردووکیان ماوەیەکە کێشەیان لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەیە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,882 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !