دەقی پرسەنامەکەی ئەرسەلان بایز:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو وەرگێڕو ڕۆشنبیری کورد عەزیز گەردی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا عەزیز گەردی وەک نووسەرێکی گەورەی کورد لەژیانی پڕ بەرهەمی خۆیدا سەرباری ئەوەی زمانزانێکی گەورە بوو هاوکات خزمەتێکی گەورەی بەکتێبخانەی کوردی کردو بەرهەمەکانی وەک کتێبی دانسقە لەنێو مێژووی کورد دەمێننەوەو دەبنە سەرچاوەی گرنگ بۆ نەوەکانی داهاتوو.
بۆ لەدەستدانی ئەم نووسەرو ڕۆشنبیرە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خۆمان و نووسەران و ڕۆشنبیران و خانەوادەکەیان دەکەم، بەهیوام ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت.
د. ئەرسەلان بایز
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,517 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !