دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێر و زمانزان (دکتۆر عەزیز گەردی)یمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکەین، بەکۆچی دوایی ئەم وەرگێر و نووسەرە، قەڵەمێکی بەبرشت و زمانزانێکی گەورەمان لەدەستدا.
مامۆستا عەزیز گەردی کۆچکردوو، لەماوەی تەمەنی خەرمانێک بەرهەم و پەرتوکی ناوازەی خستە ناو کتێبخانەی کوردی، ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە پەرەپێدانی زمانی کوردی و ڕەوانبێژی و هۆشیاری و ناساندنی ئەدەبی کوردی بە زمانەکانی تر.
هاوخەمی خۆشمان بۆ ناوەندی ڕۆشنبیرانی کوردی دەردەبڕین، داواکارین لەخودای گەورە گیانی پاکی بەبەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبوری هەموو لایەک بدات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
6 حوزەیرانی 2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,413 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !