بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا، نووسەر و وەرگێڕی بەتوانای کورد، د. عەزیز گەردی هەموومانی خەمبار کرد. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان، خانەوادە و دۆستانی کۆچکردوو و هەروەها لە تەواوی کۆمەڵی ڕۆشنبیرانی کورد دەکەین.
کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی خەسارەتێکی گەورەیە کە بەر زمان و وشەی کوردی دەکەوێت. کەلێنێکی گەورە لە ناو دونیای ڕۆشنگەریی کوردیدا درووست دەکات کە مەگەر بە هەوڵی هەموو لایەک و لە ناویشیاندا بە هەوڵی قوتابیانی کۆچکردوو ئەم کەلێنە کەم بکرێتەوە.
مامۆستای کۆچکردوو لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، بە نووسینی بابەتییانە، وەرگێرانی ورد و وانەگوتنەوەی نموونەیی خزمەتێکی بەرچاو و نەبڕاوەی پێشکەش بە زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. ڕەحمەتی دەیان بەرهەمی بەپێزی بە چاپ گەیاندووە و لە ڕێگەیانەوە خوێنەری کوردی بە بەشێک لە باشترین بەرهەمە جیهانییەکان ئاشنا کردووە؛ لە زانکۆکان هەزاران قوتابیی پێگەیاندووە کە ئێستا لە شوێن و ناوەندە جیاوازەکان خزمەت دەکەن.
زانکۆی #سۆران# شانازیی بەوەوە دەکات کە بەشێک لە باشترینی مامۆستاکانی قوتابیی مەرحووم عەزیز گەردی بوون. ئەوان ئێستا لە ڕێگەی نووسین، توێژینەوە و وانەگوتنەوەوە هەوڵی گوێزانەوەی ئەزموونی ئەو و پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ دەدەن.
د. عەزیز گەردی لە پاش خۆی دەیان کتێب و سەدان هەزار وشەی جوانی بۆ کورد و کوردستان بەجێ هێشت. ئێمە لە زانکۆی سۆران هانی قوتابیان و مامۆستایانمان دەدەین کە مەرحوومیان بکەنە نموونە و سەرمەشق بۆ چاولێکردن و درێژە بە ڕێگەی ئەو بدەن کە هەمان ڕێگەی خزمەتکردنە بە زانست و نیشتیمان.[1]
سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران
06-06-2022
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,590 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !