$باشووری کوردستان$
- بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پاپای ڤاتیکان سەردانی باشووری کوردستانی کرد. پاپا فڕانسیس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەییشتە #هەولێر# و لەلایەن بەرپرسانی باشووری کوردستانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. پاشان پاپا چووە دەشتی نەینەوا و سەردانی قەرەقۆشی کرد. پاپا جاریکی تر گەڕایەوە هەولێر و بە #عەنکاوە#دا تێپەڕی و سڵاوی لە کریستیانەکان کرد. پاش ئەوە پاپا چوو بۆ یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری و لەوێ نوێژی بۆ کریستیانەکان کرد. نوێژەکانی پاپا و ئامادەبووان هەموویان بە زمانی بێگانە بوون و زمانی کوردی زۆر کەم بەکارهێنرا. پاپا لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو کەمینەکان و کوردی کرد. پاپا بەبێ ئەوەی ناوی کوردستان بهێنێت و تەنانەت بە یەک وشەی کوردیش سوپاسگوزاریی خۆیی بۆ ئەو پێشوازییە مێژووییەی باشووری کوردستان دەرنەبڕی هەولێری جێهێشت بەرەو بەغدا گەڕایەوە. چاودێران ئەم سەردانە وەک سەردانێکی مێژووی و گرنگ دەبینن و بووە مانشێتی تەواوی ڕاگەیاندنەکانی جیهان و کوردستان.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 24,419 gånger