یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کورستان (یەرەکە) سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) هەوڵدانی چەواشەکارانەی هەندێک کەس لە فەزای مەجازی سەبارەت بە پەیوەندی هێزەکانیان و کوژرانی کەسێک بە ناوی سۆران ئەختەر سەمەر بە درۆ دەخاتەوە.
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە بە ڕێگای لێدوانێک ڕوو بە ڕای گشتی ڕایدەگەینێت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە گوندی ڕووار لە هەرێمی هەورامان کەسێک بە ناوی سۆران ئەختەر سەمەر کوژراوە. هەندێک لایەن بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و بە دەنگۆی دوور لە ڕاستی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو ڕووداوەیان داوەتە پاڵ هێزەکانمان.
یەرەکە جەخت دەکاتەوە: کوژرانی سۆران ئەختەر سەمەر هیچ پەیوەندیەکی بە یەکیەنەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی گەریلای ئازادی کوردستانەوە نیە.
یەرەکە دەستنیشانی دەکات: ئێمە وەکوو هێزێکی خاوەن پرەنسیب و دیسیپلینی سەربازی خاوەنداری لە چالاکیەکانمان دەکەین. وەکوو هێزی گەریلای ئازادی کوردستان هەموو چالاکیەکانمان بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان ئاشکرا دەکەین.[1]
#06-06-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,091 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !