ئەنجوومەنی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-#قەسەدە#، دوێنێ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد، و تێیدا بابەتەکانی ڕێکخستنکردنی سەربازی، ڕۆڵی ئەنجومەنە سەربازییە هەرێمیەکان شیکرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی پێشخستنی هێزی سەربازی لەلایەنی ژمارەو پەروەردەوە لە ڕێگای زیادکردنی ژمارە، چەک و جبەخانە و پەروەردەی تایبەت، تاوەکو ئەو هێزانە بەگوێرەی دۆخەکە ئامادەبن.
هاوکات ڕێککەوتنی سوتچی و بە گەرەنتی ڕووسیا کە لە 22ی 10ی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دەوڵەتی تورک بەپێی بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە ناڕوات و تا ئێستاش بەشێوەیەکی ئەنقەست بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە پێشێل دەکات ئەمەش ئاسایش و ئارامی ئەو هەرێمە بەتەواوی دەخاتە مەترسییەوە.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و دەوڵەتی تورک کە لە 17-10ی ساڵی ڕابردوو بەسترا، قەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەوڵەتی تورک بەندەکانی ئەو هاوپەیمانێتیەش پێشێل دەکات و تا ئێستاش سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و قڕکردنی ئەتنیکی بەڕێوەدەبات.
هەر لە ئەنجامنامەکە داوا لە وڵاتانی گەرەنتیکار کراوە کە بەرپرسیاریەتی یاسایی سەرشانی خۆیان پێکبهێنن و سنورێک بۆ ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیانە دابنێن.
هەروەها جەختیش لە بەردەوامکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی قەسەدە لەگەل هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی چەتەکانی #داعش# کراوەتەوە بۆ لەناوبردنیان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە هەرێمەکە.[1]
#16-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,768 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !