خەڵکی بە شەرفی شاری #سنە# و کوردستانیانی ئازیز
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە دیسان خەمێکیتر بەرۆکی گەلی گرتەوه و هەموومانی تۆشی شۆک کرد.
بە بیستنی ئەم هەواڵ دڵ تەزێنە،پڕ بە دڵ ئازارمان چێشت.
بە بۆنەی ئەم ڕووداوە ناخ هەژێنە، پرسەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی لێ قەوماوان و سەرجەم خەڵکی کوردستان ئەکەین و هیوادارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات و سەبووری بداتە بنەماڵەی کۆچکردووان و خۆمان بە شەریکی خەمیان ئەزانین.
خەمی سنە
هاو خەمی کۆسپی گرانی تۆم سنە
شینگێڕی حاڵی خراوی تۆم سنە
داییمەن شین دێتە ڕێگات نیشتمان
زامداری، زامی گرانی تۆم سنە
نامۆ.#سەقز#
بەشی ڕاگەیاندنی #ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ# - #شنۆ#
20 ی پووشپەری 1397ی هەتاوی
#11-07-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,036 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !