ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بارینی تەرزە و هەستانەوەی لافاو لە پارێزگای #ورمێ#، کشتوکاڵی وەرزێران زیاتر لە 700 میلیارد تمەن زەرەریان بەرکەوتووە.
هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنا بەشی پارێزگای ورمێ، لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی ئەو پارێزگایە بڵاوی کردەوە، بە هۆی بارینی تەرزە، کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە 750 میلیارد تمەن زەرەری بەرکەوتووە.
ئەمیرعەباس جەعفەری ڕایگەیاند: لافاو و سەرمابردووی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، خانووبەرە و ڕێگاکان خەسارەتی پێک هێناوە و زۆرترین خەسارەتیش وەبەر بەشە کشتوکاڵییە کەوتووە.
بە وتەی ناوبراو، 750 میلیارد تمەن لە بەشی کشتوکاڵی، 10 میلیارد تمەن لە بەشی خانوبەری شار و گوندەکان، 6 میلیارد تمەن ڕێگاوبانەکان و 3 میلیارد تمەنیش بەشی ئاو و کارەبا و گاز زەرەریان وەبەر کەوتووە.
سەرەڕای خەسارەتی بەرچاو بە کشتوکاڵ و خانوبەرە و ڕێگاوبانەکان لە پارێزگای ورمێ، بەرپرسانی حکوومەتی کەمترین قەرەبووی زەرەر بۆ هاووڵاتییان لەبەرچاو دەگرن.[1]
#31-05-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,836 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !