لە گەڕەکی #سەرشەقام#ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، تا پۆلی سێی سەرەتاییی خوێندووە. هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکیدا #ڕەسوڵە خڕە# کاری باخەوانیی کردووە و پاشان بووەتە وەستای بیناسازی و بە یەکێک لە وەستاباشییەکانی سلێمانی دادەنرێت.
لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیست وەک چالاکێکی کرێکاری کاری سەندیکای کرێکارانی سلێمانیی کردووە و ماوەیەکیش یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەو سەندیکایە بووە.
زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و #سینەمای دڵشاد# لە جادەی کاوە ئەم درووستی کردووە.
لە هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستدا، لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسییەکاندا کاری کردووە. تەواوی پاشکۆکانی بەنداوی دوکان و سایلۆی سلێمانی بە بەڵێندەرایەتیی ئەم درووستکراوە.
لە کۆتایی هەفتاکانی سەدەی بیستدا ڕەتی ئەوەی کردووەتەوە کە وەک بەڵێندەرێکی سەرکەوتوو و بەناوبانگ بەشداری لە درووستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێیەکاندا بکات.
لە دامەزراندنی #یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان#دا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
ڕۆژی #17-05-2006# لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 20,524 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!