ئامەد (#Amed#)، یان دیاربەکر، یەکێکە لە گەورەترین و دێرینترین شاری #باکووری کوردستان# و کوردستانی گەورە.
شاری ئامەد وەک پایتەختی گشت کوردستانیش ناو دەنرێت.
ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆریەتی مادەوە هاتووە.
تا ئێستا تورکیا دەیەوێت لەناوی ببات، ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویەدا.
ڕووباری دیجلە بە شارەکەدا تێدەپەڕێت، قەڵای ئامەد دەوری شارەکە دەداتەوە کە بە دووەم گەورەترین دیواری جیھانیش دادەنرێت بەدوای دیواری چین.
ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەد لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.
=KTML_Bold=ژمارەی دانیشتووان ساڵی 2018=KTML_End= (1٬723٬396)[1]
=KTML_Bold=کۆدی تەلەفۆن=KTML_End= 412 0090
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 26,085 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !