بەڕێوبەری گشتی زیندان و گرتوخانەکانی تورکیا ڕایگەیاند 235 هەزار و 888 کەس لە زیندانەکانی تورکیادان و 27 هەزاریان لە سەر و توانای لە خۆگرتنی زیندانەکانەوە.
شابان یڵماز، لە میانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد 27 هەزار زیندانی لە گرتوخانەکاندا شوێنیان نیە، بەڵام ئاشکرای نەکرد کە لە چ بارو دۆخێکدان.
یڵماز ووتیشی بڕیارە 140 زیندانی نوێ دروست بکرێن کە 40 دانەیان تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبن و ئامادە دەبن بۆ بەکارهێنان.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر 845 زیندانی و یەک پزیشکیان بۆ تەرخان کراوە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#09-02-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,091 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !