دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
لە ماوەی سێ ڕۆژی کاری پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی قەزای #ڕانیە#، 120 بار هەڵگر قوڕ و لیتە لە سەرچاوەی ئاوەکە دەرهێنراوە و بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕینیش دەڵێت بەهۆی پاککردنەوەی ئەو سەرچاوەیەوە ئاستی ئاوی قەزای ڕانیە بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات.
سەلام عومەر، بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سەرچاوەی سروشتی ئاوی قولەیان پاککردۆتەوە کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی قەزای ڕانیەیە، توانراوە بە قەبارەی 120 بارهەڵگر قوڕ و لیتە لەو سەرچاوە سروشتیە دەربهێنن کە ماوەی 4 ساڵە پاکنەکراوەتەوە.
وتیشی بەهۆی پاککردنەوەکەوە ئاوەکە لە ڕووی تەندروستیەوە لە ئاستێکی بەرزدایە و هاوکات هەر بەو هۆیەوە لە ئێستادا ئاستی ئاوەکە بەڕێژەی لە 20% زیادیکردووە کە بەداخەوە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک ڕووی لە دابەزین کردبوو.
بەڕێوبەری ئاوی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد، ماوەی سی ڕۆژبوو بە هۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی ئاوەکەوە، پێدانی ئاو بە بەشێکی زۆری دانیشتوانی قەزاکە وەستابوو، بەڵام لە سبەی پێنجشەممەوە دەستدەکرێتەوە بە پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان.[1]
10-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,582 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !