بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #گەرمیان# بەشی بەڵگه و تاوانی کردەوه و وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش ئاشکرایدەکات، #سلێمانی# و هەولێریش هاوکاری پۆلیسی گەرمیانیان کردوە، ڕاشیدەگەیەنێت، لەداهاتودا لەپۆلیسی #خانەقین# و #کفری#-ش هەمان ئه و بەشە دەکرێتەوە، دەشڵێت:35 هەزار بەڵگەی تاوان لەسلێمانی گەڕێنرایەوە بۆ گەرمیان.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری SNN ئامادەیبوو، ڕائید عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 13ی ئەیلولی 2017 بەشی بەڵگه و تاوان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کرایەوە کە ڕۆتینێکی زۆر کەمدەکاتەوە.
ئەوەشی ڕونکردەوە، پێشتر بۆ پەنجەمۆری تاوانباران دەبوایە بگەڕێینەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و ماوەیەکی زۆری پێ دەچوو تاوەکو مامەڵەی پەنجەمۆرو بەڵگەی تاوانی تاوانباران دەگەڕایەوە.
ئەوەشی ڕونکردەوە، بەکردنەوەی ئه و بەشە تەواوی ئه و ڕۆتینانە نامێنێت و لەبەشی بەڵگەوتاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی 35 هەزار بەڵگەی تاوان و پەنجەمۆریان گەڕاندۆتەوە بۆ پۆلیسی گەرمیان.
باسی لەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێریش لەدابینکردنی کەرەستەی بەشەکە هاوکاریان کردوین.
ئەفسەرەکەی پۆلیس زیاتر لەوبارەیەوە وتی:هیچ میلاکێکی تازە بۆ ئه و بەشە دانەنراوە بەواتایەکی دیکە کەسی نوێی بۆ دانەمەزراوە، بەڵکو ئه و پۆلیس و ئەفسەرانەی بڕوانامەی کیمیاو فیزیاو بەشە زانستیەکانیان هەبوە له و بەشەدا دانراون.[1]
13-09-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,437 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !