بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان و ماڵپەڕی کوردپا کە لە ڕۆژی 27-07-2017 بڵاوی کردووتەوە، 600 هەزار هاووڵاتیی لە 72 گەڕەک بە پانتایی سێ هەزار هێکتار لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی شارەکانی پارێزگای #ورمێ#، #مەهاباد#، #میاندواو#، #بۆکان#، #خۆی#، دەژین و شاری ورمێ زۆرترین ڕێژەی هاووڵاتیی پەراوێزخراوی بۆ خۆی تەرخان کردووە.
#عەباس حەسەن خانی# لە کۆبوونەوەی شوڕای شاری ورمێ ڕاگەیاند: کێشەی فەرهەنگی، بێهداشتی و خەدەماتی ناوچە پەراوێزخراوەکانی شاری ورمێ دەبێت لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارەوە بە جیددی بەدواچوونی بۆ بکرێت.
بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، چارەسەر کردنی هێندێک لەو کێشەی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەبێتە هۆی ئاوەدانی و لە دەرفەتە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی شاری ورمێ بتوانین پیشە بۆ خەڵک درووست بکەین.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە کردن بە کەمی ئاو لەو پارێزگایە ڕاگەیاند: دەبێت شێوازی ژیان خەڵک ئاڵوگۆڕی بە سەر دابێت، هەتا لەگەڵ چالشەکانی قەیرانی کەمی ئاوی بەروڕوو نەبینەوە.
چالاکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو باوەڕەدان، نەبوونی خزمەتگوزاری لە گوندەکان و نەبوونی ژێرخانی ئابووری لە شارەکان وکۆچی لەڕادەبەدەری گوندنشینان بۆ شارەکان، دەیان قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وەک (گەشەی پەراوێزنشینی (حاشیە نشینی) لادانە کۆمەڵایەتییەکانی لێ دەکەوێتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,920 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !