لە ساڵی 1922 لە شاری #ئورفا#ی #باکووری کوردستان# لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە، بنەماڵەکەیان لە وڵاتی #ئەرمینیا#وە هاتوونەتە باکووری کوردستان.
بنەماڵەکەیان لە ڕۆژی زیندەبەچاڵەکانی ئەرمیینییەکان، وەکوو کۆچبەرێک لە تورکیاوە لەگەڵ ئاوی فورات کۆچیان کردووە بەرەو خوار لە ڕێگەی #ڕۆژاوای کوردستان#ەوە هاتوونەتە #ئێراق# لە شاری #بەغدا# نیشتەجێ دەبن، پاشان دەچنە شاری #کەرکووک# تا سەفەرکردنی بۆ هۆڵەندا ساڵی 1999 هەر لە کەرکووک دەبێت.
ڕۆژی 05-05-2017 لە وڵاتی هۆڵەندا، کە ساڵیادی ڕۆژی ئازادی هۆڵەندای دەکرد لە نەخۆشخانەی بێرخن ئۆپ زووم لە ڕۆژاوای هۆڵەندا کۆچی دوایی کردووە. لە شاری ڕۆزنداڵ لەگەڵ ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی و ئەرمەنی و هاووڵاتییانی هۆڵەندی و ناسیارەکانی بۆ دواجار بە خاک سپێردراوە.
-شۆڤێری تایبەتیی ماڵی #شێخ مەحمودی حەفید# بووە.
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 5,747 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!