ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی #سلێمانی# لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/78135/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=مەولود ڕەسوڵ مەحمود لە خۆپیشاندانێکی هەڵەبجە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/78135/0007.JPG=KTML_Photo_End=
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری ڕامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای #حیزبی شیوعی# و ماوەیەکیش لێپرسراوی ڕێکخستنی #هەڵەبجە# بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێراق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە #کەرکووک# زیندانی بووە.
1963 لە نوگرە سەلمان زیندانی بووە و پاشتر دوورخراوەتەوە بۆ ناوچەکانی بەدرە و جەسان.
پیشەی چاککردنەوەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن بووە، دوکانەکەی لە گەڕەکی کازمیە بووە لە بەغدا و پاشان لە کۆتایی هەفتاکان گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە جادەی کاوە خەریکی هەمان پیشە بووە.
لە کۆتایی تەمەنیدا تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە و بەوهۆیەوە ڕۆژی #12-04-1998# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 16,794 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!