ناو: فیگەن
ساڵی لەدایکبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: شاری ئادانا
$ژیاننامە$
فیگەن یوکسەکداغ، لەدایک بووی ساڵی 1971یە لە شاری ئادانا. کەسایەتی سیاسیی چەپی تورکیایە و لە ساڵی (2014)ەوە شانبەشانی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# ھاوسەرۆکی # پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە# بووە، ھەتا ساڵی 2017 کە دادگای تورک ئەو و دەمیرتاش و چەند کەسایەتیی تری لەبەر ھاوکاری لەگەڵ #پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە# لە مافی ئەندام پەڕڵەمانی بێبەش کرد و لە زیندانی کردن. فیگەن چالاکوانی مافی ژنان بووە و سەرنووسەری گۆڤاری ژنانی سۆسیالیست بووە. لە ساڵی 2010 حیزبێکی سۆسیالیستی داەدەمەزرێنێت لە تورکیا دوای چوونە ناو پارتی گەلان حیزبەکەشی دەچێتە پاڵ پارتی گەلان (ھەدەپە). [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 28,757 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !