سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت کە خۆپیشاندانی مەدەنیانە مافێکی یاسایی و پارێزراوی هەموو هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمەیە، بۆیە داواکاری و ناڕەزاییەکانی خۆپشاندەرانی قەزای سەید سادق لەو چوارچێوەیەدا بەهەند وەردەگیرێت و حکومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە بەدەنگ داواکاریە ڕەواکانی ئەو ناوچەیەوە دەچێت.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ بڕیاریدا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی ئەو ناوچەیە بکات و لەنزیکەوە لەگەڵ خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببێتەوە و داواکاریی خۆپیشاندەرانیش وەربگرێت.
بەپێی بڕیارەکەش لیژنەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئەندامێتی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار و پارێزگاری #سلێمانی# و نوێنەرێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت، و لیژنەکە لەماوەیەکی دیاریکراودا دەستنیشانی کەموکورتی و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە و داواکاریەکانی تریش دەکات و دەیانخاتە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم بەجیدی کاردەکات کە بە گوێرەی پلان وبوودجەی پێویست بەدواداچوون بۆ کەموکورتی بواری خزمەتگوزاری و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی قەزاکە بکرێت.
سەبارەت بەئەرکی هێزە ئەمنیەکانیش، جارێکی تر دوپاتی دەکەینەوە ڕێنوێنی هێزە ئەمنیەکان کراوە کەدوور لەتوندوتیژی و لەرێگەی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان و بە بەکارهێنانی ئەو شێواز و ئامرازانە ڕەفتار بکەن کە یاسا ڕێگەی پێداون و بە یەک چاو پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و هێزەکانی چالاکی مەدەنی ودامودەزگا ڕەسمیەکان بکەن و هەوڵبدەن کە ڕوداوی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە.
لە کۆتایشدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری کاکە بڕیاری جوانەمەرگ دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
#03-01-2014#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,811 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !