- تیرۆریستە عەرەبەکان لە سەلمان پاک 3 ئەندامی یەکێتییان فڕاند و یەکێکیشیان بریندارکرد، ئەو 3 ئەندامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندازیاری ئەشغال بوون و ئەمانە ناوەکانیانە: ئازاد ڕەزا، فەرهاد کامەران و سەردار مەحمود.
- لە گوندی باخەکۆن تەرمی شێخەکانی نەقشبەندی جارێکی تر نێژرایەوە، شایانی باسە ئەم تەرمانە کاتی خۆی لەلایەن تیرۆریستانەوە لە باخەکۆنەوە بۆ شوێنێکی نەزانراو گوێزرانەوە و مەرقەدی شێخ حیسامەدینی نەقشبەندیشیان تێکدا. بەڵام لەم دواییەدا ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خورماڵ لە ماڵی تیرۆریستێکدا ئەو تەرمانەی دۆزییەوە.
- دەستگیرکردنی 2 تیرۆریستی عەرەب بەناوی عەبد ئەحمەد حەسەن و عەلی خەڵەف ساڵح لە شاری کەرکووک، ئەمانە بەپێی لێدوانێکی پۆلیس دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی ئەو 4 کوردەی کە پێش چەند ڕۆژێک لە حەویجە تیرۆرکران.
- سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری تورک ڕەجەب ئەردۆغان نیگەرانیی خۆی بۆ ئەوە دەربڕی کە شاندە ئەوروپییەکان بەردەوام سەردانی شاری دیاربەکر دەکەن و ناچنە ناوچە تورکییەکان، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەردانیان بۆ ناوچەی دیاربەکر تەنها هەڵوێستێکی سیاسییە دژی تورک.
- شوفێرێکی کورد بەناوی (رێدار حوسێن) کە لەهێڵی هەولێر- بەغدا کار دەکات، بەخۆی و ڕێبوارێکی خەڵکی هەولێر بەناوی (نیاز) لەخوار چیای حەمرین لەناوچەی عوزێم تەنیا لەبەر کورد بوون لەلایەن گروپێکی چەکداری تیرۆریستی عەرەبەوە دەستگیرکران و بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارەیەکی یەکجار زۆریان دەکرد. لەئەنجامدا ڕازیبوون ڕێدار حوسێن و ئۆتۆمبیلەکەی بەرامبەر 13.200 دۆلار و نیازیش بەرامبەر 10.000 دۆلار ئازاد بکەن و ڕۆژی 27-12-2004 گەیشتنەوە هەولێر.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 20,112 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !