- بارەگای لقی دوو و ئوتێلی شیراتۆن کە ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدا بوو، لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ەوە داگیر کرا. زۆربەی سەرانی ئەو هێزانەی کە لەو دوو بنکەیەدا بوون خۆیان دایە دەست حشع و مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی و هەردوو بارەگاکەش درایە دەست کۆنگرەی نیشتمانیی ئێڕاقی.
- کوشتنی قادر کۆکۆیی و ئازادی کوڕی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا کە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سەید سادق بۆسەر پارتی دیموکراتی کوردستان . نێوبراوان سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
- تا 06-05-995، لە ماوەی ئەم 5 مانگەدا، لە شاری هەولێر، بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی داوەر، 39 ئافرەت لە هەولێردا کوژراون.
- کوژرانی قادر کۆکۆیی و ئازادی کوڕی لە شەڕی براکوژیدا، ئەمانە سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
- بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، ئوتێلی شیراتۆن درایە دەست ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelsernas kronologi
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 14,379 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!