ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانییەوە لە ڕێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشووریان کرد و لە نزیکەوە توانییان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە #حاجی هۆمەران#، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش ڕێکەوتننامەی جەزائیر لەنێوان (شای ئێران و سەدام حسێن) دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتییەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد ڕوویان لە هۆڵەندە کرد.
پیت مویلەر سەردەمانێک سەرۆکی دەزگای نیدەرلاند-کوردستان SNK بووە، چەندین جار سەردانی کوردستانی کردووە و ساڵی 1993 لە دوای ڕاپەڕین دیسان لەگەڵ گرووپێکدا سەردانی کوردستانیان کردەوە، کە بریتی بوون پیت میوللەر خۆیی و زاهیر مەحمود، وەک یاوەریان و بەڕێزان فلامین لە پارتی CDA، فاڵک لە Pvda، هەنەکە خڵدن بلوم لە D66 و لینۆنی سپیکەرس لە پارتی چەپی سەوز.
دواجار لە ئۆکتۆبەری 2008 دا سەردانی کوردستان کردووە. [1]
پیت مویلەر
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 274,723 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!