یەکێک بوو لە کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوردە و خەڵکی #هەولێر#ە و لە دایکبووی ساڵی (1967)ە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، هەروەها ماوەی 13 ساڵە لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) وەک پسپۆڕی گەیاندن و پەیوەندییەکان کار دەکات.
شەهید بۆتان لە ساڵی 1989 کۆلێژی ئەندازیاریی لە هەولێر تەواو کردووە و دواتر لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا ماستەری لەتەکنەلۆژیای زانیاریی وەرگرتووە و لە ساڵی (2005)یشەوە وەک پسپۆڕی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی (WFP) لە عەممانەوە چووەتە سوودان و دواتریش لە ساڵی 2006 لە عەممانەوە چووەتە دوبەی ئیماراتی عەرەبی و لە بارەگای گشتیی ڕێکخراوەکە وەک کارمەندێکی نێودەوڵەتیی کاری کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #05-10-2009# لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لەو کاتەی خۆکوژێک دەچێتە نێو بارەگاکەیان لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان و خۆی دەتەقێنێتەوە، (بۆتان ئەحمەد) و چەند هاوڕێیەکی دیکەی پاکستانیی لە ڕێکخراوەکە شەهید بوون.
جێگەی باسە ڕێکخەری هەرێم بۆ کارووباری UN ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد و دوێنێیش بان کی مۆن سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە خۆکوژییەی کرد و تەواوی چالاکیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لە پاکستان ڕاگرت.
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 4,541 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!