دەقی پرسەنامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 7ی کانوونی یەکەمی 2021، لە ئاکامی هێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا، ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشە تیرۆرستیە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە دەکەم، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی ڕوداوەکە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.
مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2021[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,949 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !