یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
لە هەکاریش ئه و هەموو هەڤاڵانەمان شەهید بوون و گیران، له و سەردەمەدا قورس بوو. نائومێدیەک باڵی هەم بەسەر پێشمەرگه و هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا کێشا، بەتایبەت دوای هەکاری، چونکی لە هەکاری ئەوەی کوژرابوو، کوژرابوو، باقیات گیرابوون،
چەند کەسێک نەگیرابوون و هەڵاتبوون، پاش ماوەیەک گەیشتنەوە لامان. وەک:
1- جەمالی عەلی باپیر
2- محەمەدی حاجی مەحموود، کە ئێستا لێپرسراوی حیزبی سۆشیالیستی کوردستانە،
چەند کەسێکی تر ڕزگاریان بووبوو و بە هەزار دەردیسەری گەیشتنەوە لامان.
له و سەرکردانەی لەوێ شەهید بووبوون:
1- عەلی عەسکەری
2- دکتۆر خالید
3- شێخ حسێن بابە شێخی یەزیدی.
ئەوانەی گیرابوون
1- ملازم عومەر
2- شێخ عەلی(خولە کەشکۆل)
3- حامدی حاجی خالید
4- ئازاد هەورامی
5- عوسمان قادر منەوەر
6- مەحموود ڕەشید (نەبەز)
7- مامۆستا سەلام
8- سەید کاکە
9- تایەری عەلی والی.
خەڵکی کە ئەم هەواڵانەیان دەبیست، وایاندەزانی شۆڕش نەماوە. [1]
Kurdipedia ansvarar inte för innehållet i denna artikel. Vi spelade in det för arkivändamål.
Detta föremål är skrivet på (کوردیی ناوەڕاست)-språket, klicka på ikon

för att öppna föremålet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna artikel har setts 5,715 gånger
Skriv din kommentar om denna sak!