- دەسپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان ینک و ڕژێمی ئێڕاقیدا.
- کۆمیتەی مەڵبەندی هەولێری سەر بە ینک، بڕیاریدا کە هێرش بکرێتە سەر گوندە بە عارەب کراوەکانی ناوچەی هەولێر.
- نیوەشەو، تیپەکانی 85ی بەڕانەتی، 86ی دەشتی هەولێر و 87ی قەرەچوخ هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی عارەبنشین لە ناوچەی هەولێر و شارۆچکەی ڕێدار، هێرشی پێشمەرگەکان گوندەکانی دەربەندی گۆم و گورزەیی گرتەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە پیاو و ژن و منداڵی عارەبەکان کوژران و لە نێوچەکە دەریانپەڕاندن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,516 gånger