- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پێشڕەوی بەردەوامدان لە سنووری قەزای مەخمور و بەیانی ئەمڕۆ ناحیەی قەراج و 10 گوندی دەوروبەری ئەو ناحییەیە ئازاد کراونەتەوە.
- بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە چوار پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەبن.
- لە پارێزگای سیرتی باکوری کوردستان بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوێکەوە چەند سەیرانکەرێکی ئەو ناوچەیە ژێر ئاوکەوتن و دواتر توانرا ڕزگار بکرێن.
- لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەک لەوەزیرەکانی حکومەتی هەرێم و ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکانی کوردستان ڕێورەسمێکی ماتەمینی بۆ ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی (جێمس فولی) کە بەدەستی داعش سەری لەلاشەی جیاکرایەوە، بەڕێوەچوو.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,169 keer bekeken