لە نیشانەکانی تووشبوون بە کەمخوێنی هەر بریتیی نین لە بێهێزیی و هەستکردن بە ماندوێتیی، بەڵکوو هۆکارێکیشە بۆ وەرینی قژ و لە دەستدانی زاکیرە و چەندین نیشانەی تریش.
کەمخوێنی لەئەنجامی کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە سییەکانەوە بۆ هەموو بەشەکانی لەش، کەمی ئاسنیش لە جەستەدا بەزۆری دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە.
لەو چوارچێوەیەشدا پێگەی فەرمیی شاری پزیشکیی مەلیک سعود لە تویتەر بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە کەمخوێنی باسکردووە کە ئەمانەن:
- مایەسیری.
- برینی گەدە و دوانزەگرێ.
- چارەسەرکردن بە ئەسپرین.
- دەوالی سوورێنچک.
- شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە.
- بوونی کرم.
- بوونی ڕیشاڵ لە منداڵدان.
- زوو زوو خوێن بەخشین.
هەروەک بەهۆی ئەو بڕە خوێنەی کە خانمان بەهۆی سوڕی مانگانە و منداڵبوون لەدەستی دەدەن، کەمخوێنی لە لای ئافرەتان زیاترە بە بەراورد بە پیاوان، هەروەها دەتوانرێت حاڵەتەکە بە خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکانی دەوڵەمەند بە ئاسن و فۆلیک ئەسید و ڤیتامین B12 چارەسەربکرێت.
بەگشتیش کەمخوێنی حاڵەتێکی دەگمەنە لای پیاوان، بەهۆی نەبوونی هۆکارە سرووشتییەکانی تووشبوون بەم حاڵەتە، واتە کەمی ڕێژەی ئاسن لای پیاوان مەترسیدارە و ئاماژەیەکە بەتووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
هەربۆیە باشترە ڕۆژانە خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن بخورێت، وەک: جوێچکە ماسی، فاسۆلیای سپی، نیسک، شۆکۆلاتەی ڕەش، پەتاتە، سپێناخ، کاجۆ و تونە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,305 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!