- ناوەڕاستی ئەم مانگە: گیرانی شێخ حەسەن لەلایەن داگیرکەری عەرەبی سووریا. نێوبراو یەکێکە لە ڕابەرانی یەکێتیی دیوکراتیی کورد لە سووریا. داگیرکەری عەرەبی سووریا شێخ حەسەنی بەتاوانی لەیەکدابڕانی خاکی سووریا گرتووە.
- ئەم مانگە: کورژرانی 2 کورد و خنکانی 2ی تر لە کەنارەکانی ئیتالیا، ئەمانە دەیانویست بگەنە خۆرهەڵاتی ئەوروپا. کورژاوەکان ناویان نەوزاد ئەحمەد ڕەسوڵ تەمەن 19 ساڵ و محەمەد قادر ڕەسوڵ 21 ساڵ و خەڵکی گوندی بێگەڵووی ناوچەی قەڵادزێن.
- ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر نرخی تەزووی کارەبای دوکان و دەربەندیخان.
- ئەم مانگە: زانکۆی NSW ئۆسترالیا ئامادەیی خۆیی بۆ وەگرتنی خوێندکارانی باشووری کوردستان دەربڕی بۆ خوێندنی ماجستێر و دکتۆرا.
- ڕێکخراوی فاو لە باشووری کوردستان 2 پڕۆژەی وەستاند کە دەبووایە لە ناوچەی خورماڵ ئەنجام بدرایە. هۆی ئەم وەستانە لە ترسی ئیسلامییەکان بوو.
- پارتی ڕەشنووسی کۆماری فیدڕاڵیی ئێڕاقیی ئاشکرا کرد. بەپێی ئەم ڕەشنووسە ئێڕاق دەبێتە دەوڵەتێکی فیدڕاڵی و ناوچە کورد نشینەکان دووەمین بەشی ئێڕاق پێکدێنن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,393 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!