- بەرزبوونەوەی جەنگی دیپلۆماسی لە نێوان د.ت و داگیرکەری فارس و کێشانەوەی باڵوێز و کونسوڵەکانیان.
- تەواوی چاودێرە ڕامیارییەکانی جیهان پێشبینیی ئەوە دەکەن کە سەربازییەکانی نێو تورکیا بە کودێتایەک لە دژی ڕژێمی نەجمەدین ئەربەکان هەڵبستن.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: دەزگای ئاسایشی کۆماری بۆسنە و هەرسک، نزیکەی 300 کوردی دایەوە دەست د.ت، ئەو کوردانە بەهۆی زۆر و زۆرداریی تورکەوە لەوێ پەناهاندە بوون.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ئەحەی خولە سنەیی ناسراوبە ئەحمەد شەماڵ لە سلێمانی.
- کۆتایی ئەم مانگە: یەکێتی هەڵستا بە گرتنی ئەو مامۆستایانەی کە هەواداری پارتین لە هەردوو شاری ڕانیە و قەڵادزێدا.
- کۆتایی ئەم مانگە: ماڵێکی کورد لە ئەڵمانیا سووتان. لە کاتی ناردنەوەی تەرمەکانیاندا بۆ تورکیا، کورد و تورک دایان بەیەکدا، چونکە تورکەکان دەیانویست کە ئاڵای تورکی بدەن بەسەر تەرمەکاندا، بەڵام کوردەکان دەیانویست ئاڵای کوردستانیان بەسەردا بدەن.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق، کەوتە قەدەغەکردنی ساتەلایت لە نێوچەکانی موسڵ و کەرکووک و گەرمیان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 18,527 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!