دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #بارەگای بارزانی#:
لە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی کاندیدانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆک بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.
لێرەدا بە گشت لایەک ڕادەگەیێنین ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە. لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەکەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حکوومەتی داهاتوودا، ناوی کەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە بەڵکو جێبەجێکردنی دەستوور و، بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە کە هاوکات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و هاوسەنگی و سازان بێت.
بارەگای بارزانی
6ی تەمموزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,054 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!