$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی #هەپەگە# بە ناوەکانی ساڵحی ئیکینجی و عیزەت یگیت، کە لە ماینگی حوزەیرانی 2020 لە #خارپێت# شەهید بوو بوون، دوای 4 مانگ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.[6]
- سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک بگرە هەموو ڕۆژێک ئاگر لە دارستانەکانی شاخی جودیی لە سنووری شرنەخ بەردەدەن، ئەمڕۆش دیسان ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەکە بەردرا و دارستانەکان دەستووتێن.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندەی سنوورپارێزەکانی پارێزگای #ورمێ#، باسی لە کوژرانی سێ کەس لە بەرزاییەکانی شاری #سەردەشت# لە ناوچەی قەدەغەکراو کرد و ئەو سێ کاسبکارە کوردی بە سنووربەزێن ناوزەد کرد.[5]
- لە گوندێکی سەرپێلی زەهاو لە پارێزگای #کرماشان#، کوڕێکی گەنج، خوشکە مێرمنداڵەکەی خۆی بە تاپڕ کوشت. محەممەد ڕەزا ئاموویی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان، هەواڵەکەی بۆ میدیاکانی ئێران پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت ڕووداوەکە لە گوندی قەڵاشاینی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە، بکوژەکە تەمەنی 33 ساڵە و خوشکەکەشی 16 ساڵ بووە. بەڵام کاتی ڕووداوەکەی باس نەکردووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری #برادۆست# لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردومان دەکەن.[6]
- نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو ئێستا جووڵەی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران 20% زیادیکردووە. هەروەها دەڵێت ئێرانییەکان گلەییان هەیە کە بۆچی هەناردەکردنی هەندێ سەوزە و میوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لێ قەدەغەکراوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 609 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 23 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 409 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[7]
- پەرلەمانتارێکی پارتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند: تا زوورە فریای #زاخۆ# بکەون و لەڕووی کۆرۆناوە بارودۆخێکی زۆر خراپی هەیەو دەرمان و ئۆکسجین بۆ توشبوانی کۆرۆنا نیەو پاکەتێک دەرمان بە 180 هەزار دینارە، دەشڵێت: ئەو شۆفێرە تورکیانەی بارهەڵگریان پێیە کۆرۆنایانەو لەناو هەرێم چەندین خەڵکیان تووشکردوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386611/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی بارزان کەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی بارزان کەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەری تەندروستیی زاخۆ ڕایگەیاند، تەندروستیی 35 تووشبووی کۆرۆنا خراپە، دەرمانی پێویستیان نەماوە و ئۆکسجینیشیان زۆر کەم بووە. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی #دهۆک# دەڵێت پارەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکسجین لە زاخۆ خەرجکردووە، کێشەی دەرمانیش گشتییە و لە هەموو کوردستان هەیە.[1]
- دادگای تاوانی #هەولێر# ئەو 5 کەسەی ئازاد کرد کە بە تۆمەتی ڕفاندن و پلاندانان بۆ دەستدرێژیکردنە لەسەر لاڤان، کچە هەشت ساڵانەکەی هەولێر دەستگیر کرابوون. پارێزەری یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دەڵێت چەندین سکاڵا لەسەر باوکی کچەکە تۆمار کراون.[1]
- ئەمڕۆ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی زۆری نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان لە سەنتەری پارێزگاکان و شوێنەکانی دیکە کە ماوەیەک بوو بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون، دەکرێنەوە.[2]
- تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئەحمەد وشیار لەجێی دانرا.[3]
- شەوی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی دۆرێ و ڕێزان و پێرەساڵ لە دەڤەری بارزان کەوتەوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەری بەنداوی #دەربەندیخان# ئاشکرای کرد بە بەراوردی ساڵی پار، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە شەش مەتر کەمی کردووە.[2]
- لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا دوو گەنج لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# خۆیان خنکاندووە کە یەکێکیان کچێکی 18 ساڵانە و قوتابی بووە.[1]
- هەواڵگری سەربازی عیراق، ئەمڕۆ، ڕایگەیاند: لەمیانی ئۆپراسیۆنێکی بێوێنەدا توانیویانە 3 مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش لە #کەرکووک# خاپوور بکەن، کە تیرۆرستان بۆ خۆشاردنەوە بەکاریان دەهێنان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا ئاشکرایانکرد، ژمارەیەک منداڵ کە نزیکبوون لەوەی لەناو تانکەرێکی ئاودا لە کەمپی ئەلهۆل هەڵبێن، خنکاون. ئاژانسی 'سانا'ی فەرمی بڵاویکردەوە چەند منداڵێک خنکاون لە نێو تانکەرێکی گواستنەوەی ئاودا، لە کەمپی ئەلهۆل کە ژن و منداڵانی چەکدارەکانی #داعش# تێیدا نیشتەجێکراون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند، کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی دارایی و بازرگانی، کشتوکاڵ و ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 600 ملیار دینار داوە، وەک شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانەی کە ئەمساڵ گەنمیان ڕادەستکردووە.[4]
- وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی گرژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یۆنان هەڕەشە دەکات و دەڵێ یەک تۆزقاڵ مافی خۆمان خۆش نابین و ئه و شتانە قابیلی قبوڵ نین. دەربارەی ڕۆڵی فەڕەنسا لەو نێوەندەدا ڕایدەگەیەنێت وڵاتێکی وەک فەڕەنسا کە وڵاتی دڵنیاییدەر نییە و لە ڕێککەوتننامەکەشدا نییە، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپاش نییە بە چ مافێک دێتە ناوچەکە؟.[4]
- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەی میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران لەو وڵاتە و 16 چەکداری گرووپە جیاوازەکان کوژراون.[1]