باکووری کوردستان
- بە بڕیاری پارێزگار (والی)ی دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی ئاغاچپنار و ئایرانجلار-ی سەر بە شاری
بەدلیسبەدلیس هاتووچۆ قەدەغە کرا.
[5]
- دادگای سزا قورسەکانی
ئامەدئامەد دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و 40 ئەندامی دیکەی سەندیکاکە کردووەتەوە. بەڕێوەبەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد پێیانوایە، گرنگی ئەو سەندیکایە لە ئاستی نێودەوڵەتی وایکردووە کە حکومەت گوشاری زیاتری لەسەر دروستبکات.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕزگار محەممەدی لە بەخشی لاجانی شاری
پیرانشارپیرانشار و لە نزیک شاری گەردکشانه، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا.
[7]
- سامان ساڵحی تەمەن 24 ساڵ خەڵکی گەڕەکی قەوەخی
سەقزسەقز و محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێ سەر بە شاری
بانهبانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی بروێشکانی سەر بە بەخشی نەنۆر بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.
[7]
باشووری کوردستان
- بڕیار بوو دژی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، هاوکات بۆ پشتیوانی سەرهەڵدانەکانی بادینان دژی داگیرکاریی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شاری
دهۆکدهۆک بەڕێوەبچێت.
[3] ئاسایشی پارتی ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە کرد و چەندین هاوڵاتی، ڕۆژنامەوان و چالاکیی مەدەنی دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژنامەوان گوهدار زێباری و دوو چالاکی دیکە لە بازگەی ئاکرێ – دهۆک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە-وە دەستگیر کراون. سەرچاوەیەک بە بۆ ڕۆژ نیووزی ڕاگەیاندووە، ئه و ڕۆژنامەوان و چالاکانەی کۆمەڵگەی سیڤیل ویستوویانە بچنە دهۆک بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە خۆپیشاندان بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ و ئیدانەکردنی داگیرکاریی تورکیا.
[5][3]
لە بادینان دەیان ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی دەستگیرکران
-
ئەیهان سەعیدئەیهان سەعید، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی سەنتەری میترۆ لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا.
[3]
- لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان دەکات لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە شاری دهۆک لە کاتی ڕوماڵی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی خۆپیشاندەرانی شیلادزێ.
[4]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی ئاستی ئاو، ڕێگەی سەرەکی نێوان
سۆرانسۆران–
هەولێرهەولێر داخرا و تیمەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەکەن.
[2]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی
بەنداوی سماقوڵیبەنداوی سماقوڵی جارێکی دیکە، ڕێگەکە بە ڕووی شۆفێراندا داخرا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
کۆیەکۆیەش هۆشداری بە شۆفێران دەدات لەئەگەری ڕۆیشتنیان بەناو ئاوەکەدا مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دروستدەبێت.
[2]
- لە ڕۆیاڵ مۆڵی هەولێر ئاگرێک کەوتەوەو بەهۆی ڕووداوەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
[4]
- ڕۆژنامەنووس
گوهدار زێباریگوهدار زێباری و دوو چالاکوانی دیکە لە بازگەی
ئاکرێئاکرێ – دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکران.
[3]
- خوێندنگایەکی خوێندنی کوردی لە
خانەقینخانەقین گڕیگرت. به و هۆیەشەوەێکی زیانێکی زۆری ماددی بەر خوێندنگاکە کەوتووە.
[4]
- لە هۆڵی سەرۆکایەتی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە فێستیڤاڵێک بۆ شاعیران ڕێکخراو یەکەم تا سێیەمی سەرکەوتوان خەڵات کران.
[2]
- ناوەندی
جەمال عیرفانجەمال عیرفان پێشانگایەکی کتێبی لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ کردەوە و تێیدا زیاتر لە 650 ناونیشانی کتێبی تێدا نمایشکرا.
[4]
- هێزێکی لیوای 61 ناسراو بە (یەکەی شەڕکەری تایبەت) لەبەغداوە گەیشتنە سەنتەری شاری
کەرکوککەرکوک، بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی هیزەکە بگات بۆ ئەوەی مەلەفی ئەمنی بگرنەدەست.
[2]
- بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمی چەقان و کەنی زەرد، لە ژمارەیەک گەڕەکی شارۆچکەی سەیدسادق لافاو دروستبووە و پردێک لافاو بردویەتی و تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە ئامادەباشیدان بۆ بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ گوندی سۆخانەکێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی
عەفرینعەفرینی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە تا کاتژمێر 16:30 بە کاتی ناوچەکە بەردەوام بووە و لایەنی کەم 10 گولەی تۆپ بە ناوچەوکە کەوتوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
[5]
- لەسەر ڕێگەی عەفرین - جندرێس لە کاتی تێپەڕبوونی تراکتۆرێکدا مینێک تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس کوژراون کە لەنێو تراکتۆرەکەدا بوون.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
[1]
پرسەی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیا
- لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا پرسەی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت. دواتریش تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کوردستان.
[6]
- 27هەمین کۆنگرەی مانگی سووری کوردستان بە بەشداریی 100 ئەندام و چەندین میوان لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا ساز کرا.
[5]
- پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا کە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، 2 ژنی کوردی کاندید کرد.
[5]
- کاربەدەستانی تاران و شام لەسەر 11 پەیمانی هاوکاریی ئابووریی (ستراتیژ و ماوەدرێژ) ڕێککەوتن. ئەم پەیمانانە هانی وەبەرهێنەرانی ئێران دەدەن بۆ ئەوەی ڕوو لە سووریا بکەن.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Kronoloji