فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەی وایزی ناحکومی شاری #سلێمانی# بە شێواز و کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ئەم قوتابخانەیە سێ لقی سەرەکییە و لە باخچەی منداڵان تاوەکوو ئامادەیی تێدا دەخوێنرێت، ساڵانە لە مانگی 12 ئەم فیستیڤاڵە لە سەرجەم بەشەکان دەکرێتەوە، وەک زیندووکردنەوە و هێشتنەوەی نەریتی باب و باپیرانمان و ئاشناکردنیان بە نەوەکانی داهاتوو، فیستیڤاڵەکە پێک هاتووە لە بەشی جلوبەرگ و ڕازاندنەوەی شوێنەکان بە شێوازی فۆلکلۆری وەک دیوەخانی کۆن و حوجرەی کۆن، و چایخانە و شوێنی وشکە فڕۆشی و چەندین خواردەمەنی کوردەواریی پێشکەش بە میوانەکان دەکرێت وەک: کەلانە و ترخێنە و گەنمەکوتراو و پاقلەی کوڵاو و شێلمی کوڵاو و دۆی کوردی و چەندین چالاکی پێسکەش دەکرێت وەک، بوکەبەبارانە بە شێوازی کۆن و هۆنراوە و هەڵپەڕکێ کوردەواریی و ناساندنی شاعیران و مەتەڵ و پەند و بەشی خەنەبەندان و چەندین چالاکی دیکە.
هەروەها بەشێک لە فیستیڤاڵەکە تەرخان دەکرێت بۆ وێنە و کارە دەستییەکانی قوتابییان و بەهەمان شێوە بە شێوازی فۆلکلۆری دیزاین دەکرێت و دەڕازێنرێتەوە.
ئەمساڵ 2024 بۆ شەشەمین ساڵ فیستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو لە ڕۆژی #22-12-2024# [1]
Videoyu göstermek için tıklayın Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,191 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!