#مەستوورەی ئەردەڵانی#؛ خانمی شاعیر و بیرمەندی تاقانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین
نووسینی: #حەسەن فەلاح#
#ماهشەرەفخانم#، ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵان، شاعیر، مێژوونووس و خانمە بیرمەندێکی دیاری کوردە، سەربە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری #سنە# بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
مەستوورەی ئەردەڵان، جگە لە ئاستی ناوخۆیی کوردستان، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا، خانمێکی دەگمەن بووە بە ناوچەکە و تاکە خانمی شاعیر و مێژوونووسە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مەستوورە ساڵی 1804 لە سنە لەدایکبووە، لە سایەی باوکیدا خوێندنی تەواوکردووە و ڕەوانەی کۆڕە ڕۆشنبیرییەکانی کردووە، لە مزگەوتی گەورەی سنە، زمانەکانی: کوردی، عەرەبی و فارسی فێربووە.
لە ئاستی نووسینی شیعردا، دەستێکی باڵای هەبووە، بە زمانەکانی کوردی و فارسی نووسیویەتی، گەرچی زۆرێک لە بەرهەمەکانی لەناوچوون، بەڵام توانراوە دوو هەزار بەیت لە شیعرەکانی ڕزگار بکرێن و لەژێر ناونیشانی دیوانی ماﮪ شەرەف خانمی کوردستانی، لە ساڵی 1925 چاپکراون.
لە چوارچێوەی نامیلکەیەکیشدا، مەستوورەی ئەردەڵانی، بە ناونیشانی عەقیدەی مەستوورە، بیروباوەڕی خۆی نمایشدەکات و بوێریی ئەم خانمە لەم بەرهەمەدا دەردەکەوێت، کە باوەڕە ئاییندارییەکانی خۆی تێدا دەرخستووە.
ناوبانگی مەستوورە، پاڵنەر بووە بۆ وەسفکردنی لەلایەن شاعیرانی دیکەی کوردەوە، لەوانە #نالی#، #مەولەوی# و ئەحمەد بەگی کۆماسی.
مەستوورەی ئەردەڵان، ساڵی 1848، لە تەمەنی 44 ساڵییدا لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوایی کردووە.[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 631 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!