پسپۆڕان لەسەر ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان زۆرە، ئاشکرای دەکەن، تەنیا بە ڕەچاوکردنی دە خاڵ، دەبنە خاوەن لەش و لارێکی ڕێکوپێک و جوان.
=KTML_Bold=ئەو خاڵانە، کە پێویستە گرنگییان پێ بدەی، سەبارەت بە کەمکردنی کێشی لەشت، بریتین لە:=KTML_End=
1-پێویستە نانی بەیانیانت پڕ پرۆتین بێ و بەیانیان کەڵک لە خواردنی ئەو خۆراکانە وەربگرە، کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتینی خۆراکی. بە خواردنی پرۆتین، چیتر جەستەت پێویستی بە کالۆریی زۆر نابێت.
2-پارێز بکە لە خواردنی خواردنەوە غازییەکان و ئاوی میوەی ناسرووشتی و شیرین.
3-نیو کاتژمێر پێش خەوتن و ژەمەکان کەڵک لە خواردنەوەی چەند پەرداخێک ئاو وەربگرە، ئەم کارە کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کێش.
4-زیاتر کەڵک لەو خۆراکانە وەربگرە، کە کاریگەرییان هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشت. (سەوزەی پەلکدار، سووپ، ماسی سالموون، ئاڤاکادۆ، سرکەی سێو، چەرەزات...) .
5-کەڵک لەو خۆراکانە وەربگرە، کە دەوڵەمەندن بە فیبریی خۆراکی.
6-ڕۆژانە چا و قاوە بخۆرەوە، چونکە کافیینی قاوە و چا کاریگەریی هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی جەستە.
7-زیاتر کەڵک لەو خۆراکانە وەربگرە، کە سرووشتی و تەندرووستن و پارێز بکە لە خواردنی خێرا و خۆراکی قوتوو.
8-لە کاتی نانخواردندا بەپەلە و خێرا نان مەخۆ و هەوڵ بدە خواردنەکەت بەئارامی بخۆی، چونکە بە بەئارامی خواردن زووتر هەست بە تێربوون دەکەیت.
9-لە قاپی گەورەدا نان مەخۆ، هەرچەندە قاپەکەت بچووکتر بێ، بەدەستی خۆت خواردنی کەمتریش دەخۆیت.
10-شەوانە باش بخەوە، چونکە کەمیی خەو خۆی هۆکارێکە بۆ زۆربوونی کێش. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,514 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!