=KTML_Bold=پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیارەکەی پەڕڵەمانی ئێراق دەکەین لە بارەی قەدەغە کردنی ماددە کحولیەکان
پەڕڵەمانی ئێراق بڕیاریداوە چیتر ڕێگە نەدات مادە کحولییەکان هاوردە بکرێت و لە بازاڕەکانی ئێراق ساخ بکرێتەوە.=KTML_End=
ئێمە لە فراکسیۆنی #بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیاری قەدەغەکردنی ماددە کحولییەکان دەکەین کە ڕێگە نادات چیتر ئەم خواردنەوە بێهۆشکەرە هاوردەی ئێراق بکرێت، چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامکراوە و بۆ تەندرووستی مرۆڤەکانیش خراپە و تووشی چەندین نەخۆشیان دەکات، هاوکات بەهۆی ئەم ماددە کحولییانەوە ساڵانە چەندین تاوانی ناخ هەژێن ڕوودەدات و چەندین منداڵ یەتیم دەبن و چەندین ئافرەت بێوەژن دەبن، ساڵانەش پارەیەکی زۆر بەهۆی کڕینی ئەم ماددە بێهۆشکەرانە بەهەدەر دەڕوات و هیچ سوودێکیشی لێنابیندرێت.
هەر بەهۆی ماددە کحولییەکانەوە کێشەیەکی زۆر کەوتۆتە نێو خێزانەکان و چەندین ژن و مێرد لێک جیابوونەتەوە و شیرازەی خێزان تێکچووە.
کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەڕڵەمانی کوردستانیش بڕیارێکی لەو شێوەیە دەر بچێت. [1]
فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕڵەمانی کوردستان.
#18-05-2023#
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,229 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!