یەکێک لە گرفتەکانی پێست ئەوەیە کە بە هۆکاری جیاواز کونیلەکانی گەورەتر دەبن، کە گرنگترین هۆکاری خاوێنەکردنەوەی پێست، یان درووستبوونی زیپکەی ڕەش لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری ڕوخسار.
=KTML_Bold=جگە لەوەی پێویستە ڕۆتینێکی تایبەت بە خۆت هەبێت بۆ گرنگیدان بە پێست، هاوکات ئەم چەند یاسایە پەیڕەو بکە بۆ ڕێگری لە درووستبوونی:=KTML_End=
1. ڕوخسارت بە باشی خاوێن بکەرەوە، باشترە تەنیا بە ئاو نەبێت، بەڵکوو پاککەرەوەی تایبەت بە جۆری پێستی خۆت بەکاربهێنیت، هەروەها پاش ماکیاژکردن لابەری ماکیاژ بەکاربهێنە، بەهیچ شێوەیەک بە ماکیاژەوە مەخەوە.
2. هاوسەنگی شێداری پێستت ڕابگرە، با پێستت بەردەوام چەور نەبێت، هەروەها نابێت وشک بێت، ڕۆژانە کرێمی شێدارکرەوەی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە.
3. هەموو ڕۆژێک لە کاتی چوونەدەرەوە دژە خۆر بەکاربهێنە، تەنانەت لە زستانانیشدا. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 576 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!