ماکیاژ لەسەر پێست ڕەنگە بۆ چەند کاتژمێرێک زیاتر نەمێنێتەوە، زۆرکات وادەکات لە کۆتایی ڕۆژەکەت ماکیاژت شێواو بێت و تێکچوبێتەوە، ئەمەش زیاتر بەسەر ئەو خانمانە دێت کە پێستیان چەورە، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتە بکەیت.
1. پێستت بە باشی ئامادە بکە، دڵنیا بەرەوە لەوەی پێستت خاوێن بێت پێش ماکیاژ، دەتوانیت بە سەهۆڵ مەساجی پێستت بکەیت بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێستت بچوکبنەوە.
2. پرایمەری تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە پێش ئەوەی ماکیاژ بکەیت.
3. هەوڵبدە چینێکی کەمی ماکیاژ لە پێستت بدەیت، چینێکی کەم وادەکات کەمتر ماکیاژەکەت تێکبچێت.
4. پاودەر بەکاربهێنە، بەتایبەتی بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە، بەم شێوەیە ماکیاژەکە وشک دەبێت بۆ ماوەیەکی زیاتر.
5. هەوڵبدە بەردەوام پارچەیەک کلینێکست پێبێت لە کاتی عەرەق کردنەوە بەکاریبهێنە پێش ئەوەی ماکیاژت تێکبچێتەوە.
6. بەردەوام ماسکی قوڕ بەکاربهێنە، بەتایبەتی پێش ماکیاژ، چونکە چەوری زیادەی ڕوخسار لادەبات و پێست بەجوانی دەهێڵێتەوە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,185 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!