ڕەنگە پێشتر زۆر جار گوێتان لێبووبێت کە باس لە سوودەکانی ئاوی بەشێک لە گژوگیاکان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە گرفتە تەندرووستییەکان کرابێت، کە یەکێک لەو بانگەشانە بریتییە لە سوودی خواردنەوەی ئاوی مەعدەنووسی کوڵێنراو بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە.
لەوبارەیەوە ئەنجوومەنی تەندرووستیی کەنداو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سەکۆی ئینستاگرام باسی لەوەکردووە کە بەردی گورچیلە بریتییە لە کەڵەکبوونی کالیسیۆم و ترشی پۆلیکاربۆناتە لەناو گورچیلەدا، کە بە تێپەڕبوونی کات دەبنە وردیلە بەردی ڕەق.
ئەنجوومەنی تەندرووستیی کەنداو باسی لەوەکردووە کە هۆکارەکانی درووستبوونی بەرد جۆراوجۆرن، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە نەخۆشیی ترەوە هەیە و هەندێکیشیان پەیوەندیدارن بە ڕەفتار و سیستەمی خۆراکییەوە.
لە هۆکارەکانی پەیوەست بە سیستەمی و خۆراکیی بۆ درووستبوونی بەردی گورچیلە بریتییە لە کەمخواردنەوەی ئاو و زۆر بەکاربردنی پڕۆتینی ئاژەڵیی و سۆدیۆم، هەروەک نەخۆشییەکانی دەردە شاهانە و هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بەردی گورچیلە درووست دەکەن.
بە وتەی ئەنجوومەنەکە، تاوەکو ئێستا لەڕووی زانستییەوە بەهیچ شێوەیەک کاریگەریی ئاوی مەعدەنووس بۆ چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە نەسەلمێنراوە، ڕوونیشی کردۆتەوە کە بەگشتیی خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان یارمەتیدەرن لە فڕێدانی بەردە وەردەکان لە ڕێگای میزەوە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,024 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!