ناونیشانی پەڕتووک: دەفتەرێکی ڕەش ( ڕۆمان )
ناوی نووسەر: احمد برهان.
ساڵ: 2023
کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ بوو،
لەسەر ڕەحلەی ئەو ژوورە دانیشتبووم کە الی چەپی لە پەنجەرەکانیەوە دەیڕوانیە باخچەکەی کۆلێژ،
باخچەکە لە سێ الوە دەورەدرابوو بە هۆڵەکان، لە الیەکەی تریشەوە بەرەو ساحەی کۆلێژ دەڕۆیی،
لە دەوروبەری باخچەکان شوێنی دانیشنت دروستکرابوو، زۆربەکەمی کوڕەکان لەوێ دادەنیشنت.
منیش کۆتا ساڵی کۆلێژم بوو، وانەی ئەو دکتۆرەمان هەبوو کە هیچ خۆشم نەدەویست،
ئەو کەسێکی زۆر قەڵەو بوو و قژێکی نیمچە لولی هەبوو، چاویلکەکی باریکی لەچاوبوو کە تەنها سەر
لووتی گرتبوو، کەسێک بوو لەڕێگادا هێواش دەڕۆیشت و هەردەم دەببە ئاوێکیشی لەدەست بوو، لەناو
ژووردا ئاوەکەشی تەواوکردبا، قوتابیەکی دەنارد بچێت دەبە ئاوێکی تری بۆ بکڕێت،
ئەو ڕۆژە لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو و وادیاربوو زۆر ماندووە، کۆتا محازەرەی بوو، ئێمەش زۆر ماندوو
و برسی و خەواڵوو بووین. من لەسەر مەلزەمەکەم وێنەی هەڕەمێکم دەکێشا، لە هەڕەمی ماسۆنیەکان
دەچوو!
کەمێک ماندوو بووم و ئاهێکم هەڵکێشا، بۆ چەند چرکەیەک سەیرێکی باخچەکەی دەرەوەم کرد.
لەناکاو دکتۆرە قەڵەوەکە هاواری کرد:
هێی....
ئەتووو...[1]