ژنان لێرە…
خەریکین بە ئارایشت و خۆڕازاندنەوە و عەزیەکی پەمەیی لەبەر دەکەین و دەنگی تەقە تەقی پێڵاوەکانمان ئەو ناوە پڕ دەکات قژیشمان بەر ئەدەینەوە گرانترین و بۆن خۆشترین بۆنەکان لەخۆمان ئەدەین، سوراوەکەشمان لە دوێنێ تۆختر ئەکەینەوە
لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە نواندن زۆر بە تواناین پێ دەچێ گەورەترین خەممان لە دڵمان هەڵگرتبێ خەمێک نە دەتوانین پڕ بەدڵ هاوار بکەین بۆ بەتاڵ بونەوەی نە ئەوەی بتوانین بە ئاشکرا و بەدڵێکی پڕەوە بە گریان دەریبڕین
بەڵام شەوان بەبێ دەنگی لەگەڵ ئەستێرەکان دەردە دڵ ئەکەین..
ئاخر ئێمە هەمیشە
پڕ ڕەنگین…
هیچ شتێک ئێمەی ژن لە ژیان ڕاناگرێ
خۆڕاگرین…
ناکەوین…
فرمێسکی چاوەکانمان ئەسڕین و بە نەیار و ژیان ئەڵێین ئێمە بەردەوامین. [1]
#ڕێژوان دیاری#
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,281 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!