دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان:
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە زۆر بە توندی ئیدانەی ئه و هێرشە مووشەکییە ترسنۆکانە دەکەین، کە شەوی ڕابردوو بەبێ هیچ پاساوێک کرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سوپاس بۆ خوای گەورە کە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
ئێمە لە کاتێکدا نیگەرانی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەردەبڕین، لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، کاری جدی لەسەر ئه و دەستدرێژی و هێرشانە بکەن و هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕێگە نەدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەرەوەریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیان.
ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.
پەرلەمانی کوردستان
2022/3/13[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,707 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!