دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #وەزارەتی ناوخۆ#:
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە #هەولێر# کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
دەزگاکانی پۆلیس وئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، هاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13-2-2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,633 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!