جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: (ئاتەش پارە)
1-بە منداڵی هاروهاج دەڵێن.
نموونە: منداڵەکەیان چەند شەیتانە هەر ئاتەشپارەیە.
2-بە پیاوی زۆر زرینگ و ئازا دەڵێن لە شەڕ و بازرگانیدا.
نموونە: فڵان لە شەڕدا ئاتەشپارەیە.[1]
ئاتەشپارە/ateşpare: ئان: ئاگرپارە.
1 - هاروهاج، بزۆز بەتایبەت منداڵ.
منداڵەکەیان چەند لاسارە، هەر ئاگرپارەیەکە بۆ خۆی.
2 - بە پیاوی زۆر زرینگ دەگووترێت لە شەر و بازرگانی دا.
فڵان لە شەردا ئاگرپارەیه.[2]
=KTML_Bold=نموونە لە هۆنراوەیەکدا:=KTML_End=
عەزیزی نازار باوانم خەسرەو
بینایی بە ڕاست چاوانم خەسرەو
نەهاڵی تازە پەی یاوام خەسرەو
=KTML_Bold=ئاتەشپارە=KTML_End=ی جەنگ هەم داوام خەسرەو
#مەستوورە ئەردەڵانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,050 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!