جۆری وشە: ناو
واتا: تەقەکردن و فیشەکەشێتە هەڵدان لە جێژن و خۆشیدا.
نموونە: ئاتەشبازی بە کنگی خاڵی ناکرێ. [1]
ئاتەشبازی/ateşbazî: نچ: (ئاتەش+ بازی) هەڵدانی فیشەکەشێتە و تەقەمەنی ڕەنگاوڕەنگی جۆربەجۆر
لە چێژن و ئاهەنگدا بۆ خۆشی و سەیران گێڕان دەیتەقێنن.
تێبینی: پێش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەی کوردستان و ئێران له سەردەمی مەزداپەرەستی دا لە ڕۆژی (چوارشەمبە سووری)دا دەگێڕدرا. [2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بە لێوانی برین دەگرم دەمی تیغی دەوەستێنم
بە قەد خوێنم هەتا ئاوی حەیاتی تازە دەستێنم
شەوی فیرقەت بە پەیغامی نیگای ئاوی بە ئاگردا
بە پشکۆی ئەشکی خوێنی گەش دڵی عالەم ئەبرژێنم
لە =KTML_Bold=ئاتەشبازی=KTML_End=ا ئەمشەو دڵم دەیوت بە پەروانە
بە ئاهێ حەز بکەم تاجی سەری شەمعت دەسووتێنم
#حەمدی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 558 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!