رێکخراوی ‘هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز’ کە لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 2013 تا ئێستا (2019) بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە تێدەکۆشێک لە بوارەکانی: دیموکراسی، یەکسانی ڕەگەزەکان، دادپەروەری، بەرەوپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی، گۆڕانی کەشوهەوا و چەند بوارێکی دیکەدا، هەموو ساڵێک پرۆگرامێکی دابەشکردنی خەڵات لەو بوارانەدا ڕێکدەخات و خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە (06-11-2016) لەلایەن حکومەتی تورکیا بەندکراوە، وە خەڵاتەکە ڕادەستی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کرا لە بری خودی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
مەراسیمەکە دوێنێ (15-11-2019) لە شاری ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید ڕێکخرا. ڕێکخراوەکە نزیکەی 140 ئەندامی هەیە و لە نێو ئەندامانەدا بەرپرسی چەندین پارتی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان تێیدا بەشدارن. هەریەک لە پارتەکانی هەدەپە و #جەهەپە# ئەندامییان لە ناو ڕێکخراوەکەدا هەیە. سێزگین تانریکوڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر جەهەپە کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باشاک دەمیرتاش بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئەم ئێوارەیە لە ستۆکۆڵم یەکتربینینێکی خۆش ڕوویدا. خەڵاتی ‘بوێری سیاسی هاوپەیمانی پێشکەوتووخواز بۆ ساڵی 2019’ بەخشرا بە سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوپیشەم بە هۆی خەبات و تێکۆشانە بێپایانەکەی لە بواری دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ.”[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,901 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!