دەرهێنەری فیلمی خوشکانی جەنگ، کە لەسەر خەباتی ژنانی #شەڕڤان#ی #یەپەژە# لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمهێندراوە، باس لەوە دەکات، دەیەوێت لە ڕێگای فیلمەکەیەوە بەرخۆدانی ژنان و دڕندەیی چەتەکانی #داعش# نیشانی جیهان بدات و دەشڵێت: فیلممان بۆ دڵخۆشکردنی ئەردۆغان درووست نەکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەر لە دەستپێکردنی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی #سلێمانی#، ستافی فیلمی خوشکانی جەنگ، لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، کارۆلین فۆورێست، ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر، کە کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی خوشکانی جەنگ کردووە، دڵخۆشیی خۆی بە ئامادەبوونی لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیدا دەربڕی و سینەمای بە وێستگەیەکی گرنگ ناوبرد بۆ گەیاندنی پەیامی پێکەوەژیان.
دەربارەی تووڕەیی ئەردۆغانی سەرۆکی دەوڵەتی تورک لەو فیلمە، کارۆلین فۆورێست وتی کە ئەوان فیلمییان بۆ دڵخۆشیی ئەردۆغان دروستنەکردووە، وتیشی: ئێمە ئەم فیلمەمان بۆ دەمارگیرەکان دروستنەکردووە، ئەم فیلمەمان دروستکردووە بۆئەوەی وەک ئاهەنگگێڕانێک بێت بۆ ژنانی شەڕڤان.
فیلمی خوشکانی جەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمهێندراوە و باس لە خەبات و بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە دەکات، لە سەرەتای چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیدا نمایش دەکرێت.
فیلمەکە پێشتر لە میسر نمایشکراوە و دەرهێنەری فیلمەکەش ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵدەدات فیلمەکە بباتە فستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە ئەمریکا و ئەڵمانیا[1
#2019-10-01#
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,033 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!