#قەسەدە# ڕایگەیاند، کە #شەڕڤان#انیان لە شەڕی قۆناغی کۆتایی گەردلولی جزیرەدا ڕووبەری 2.7 کیلۆمەتر دووجایان لە چەتەکانی #داعش# ڕزگارکردووە و 11 چەتەش کوژراون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، شەڕڤانان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ڕووبەری 2.7 کیلۆمەتر دووجایان لە چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە و 34 مینی چێندراویشیان پووچەڵکردووەتەوە.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە، کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا 11 چەتەی داعش کوژراون.
قەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، کە شەڕڤانان سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و دۆشکەیەکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاندووە.
هەوەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش لە 24 کاتژمێر ڕابردوودا، شەش هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەتەکانی داعش.[1]
#23-09-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 13,121 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!