بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە ناڕەسمیەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتی و پەرلەمانیەکەی تورکیا ڕێژەی بەشداری خەڵک 90%ی تێپەڕاندووە وئەکەپە لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی کە هاوپەیمانێتیان هەیە دەتوانن زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.
ئەنجامە ناڕەسمیەکان ئەوەش دەردەخەن کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی سەرکۆمار توانیوێتی 52%ی دەنگەکان بەدەست بێنێت و بەوەش دەبێتەوە بە سەرۆکی تورکیا و پارتەکەشی توانیوێتی زیاتر لە 42%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکە بەدەست بێنێت و پێکەوە لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کە هاوپەیمانێتیان هەیە دەتوانن زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.
هاوکات پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) بە مسۆگەرکردنی زیاتر لە 11%ی دەنگەکان توانیوێتی 67 کورسی پەرلەمان بەدەست بێنێت و ببێتە سێیەم گەورەترین پارت لەناو پەرلەماندا.
لەیەکەم لێدوانیدا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، ئەردۆغان لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە لە پەیامی خەڵک تێگەیشتوە و لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەی لە پەرلەمان کاردەکەن.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#25-06-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,067 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!